کەلار..لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 2 کەس مردن و 8ـی دیکەش برینداربوون
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار، 2 کەس مردن و 8 کەسی دیکەش برینداربوون.
چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار، 2 کەس مردن و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون، بریندار و مردووەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار.
ڕزگار لەتیف، بەڕێوبەری فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: لە دەروازەی کەلار، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیتا کرۆلا خۆی کێشاوە بەستونێکی کارەبادا، لە ڕووداوەکە دوو منداڵ مردوون، هەشت کەسی دیکەش کە ژن و منداڵن، برینداربوون، ڕاشیگەیاند: دوو لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.