توێژینەوەیەک: راهێنانی بەهێز و کورتخایەن کاریگەرترە لە راهێنانی درێژخایەن
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ماڵپەری هێلس ماگازین بڵاو کرایەوە دەریدەخات کە راکردنی خێرا (سپڕنت) کاریگەرییەکی خێرا و گەورەتری لەسەر خانە و مۆلیکیولەکان هەیە بەراورد بە 90 خولەک راهێنانی مامناوەند.
توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ ئاشکرای دەکات کە راهێنانی چڕ و کورتخایەن وەک راکردنی خێرا (سپڕنت)، گۆڕانکارییەکی خێراتر و بەرچاوتر لەسەر ئاستی گەردیلەیی و پرۆتینەکان لە جەستەدا دروست دەکات بەراورد بە 90 خولەک راهێنانی مامناوەند.
توێژەرانی زانکۆی رۆکفەلەر لە گۆڤاری (Cell Reports Medicine) توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا 19 پیاویان کردە دوو گرووپەوە؛ یەکێکیان راهێنانی راکردنی خێرا و ئەوی تریان پاسکیلی بەردەوامیان بۆ ماوەی 90 دەقە ئەنجام دا. ئەنجامەکان دەریانخست کە سپڕنت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئەو پرۆتینانەی پەیوەندییان بە گەشەکردنی خوێنبەرەکانەوە هەیە.
سەڕەڕای ئەوەی بەراوردکردنی زانیارییەکانی بانکی (UK Biobank) دەریدەخات ئەم گەردانە لەگەڵ کەمکردنەوەی مەترسیی قەڵەویی و شەکرەی جۆری 2 دەگونجێن، بەڵام توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێشتا پێویست بە توێژینەوەی زیاتر هەیە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئایا ئەم کاریگەرییە خێرایانە راستەوخۆ دەگۆڕێن بۆ سوودی تەندروستیی باشتتر یان نا. شارەزایان ئامۆژگاری دەدەن، بۆ دەستپێکردنی وەرزش، باشترە سەرەتا گرنگی بە بنەماکان بدرێت و بە شێوازێکی هاوسەنگ و قۆناخ بە قۆناخ راهێنانەکان ئەنجام بدرێن.
وردەکاری توێژینەوەکە:
جۆری بەشداربووان: لەم توێژینەوەیەدا تەنیا پیاوی گەنج و تەندروست بەشدار بوون، بۆیە پسپۆڕان دەڵێن بۆ گشتاندنی ئەنجامەکان بۆ هەموو تەمەن و توێژەکان، پێویستە توێژینەوەی بەرفراوانتر لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
هاوسەنگی لە راهێناندا: شارەزایانی پزیشکیی وەرزشی جەخت لەوە دەکەنەوە کە تەنیا پشتبەستن بە راهێنانی خێرا (سپڕنت) بەس نییە، بەڵکو باشترین شێواز ئەوەیە تێکەڵەیەک لە راهێنانی بەرگری (هێز)، کاردیۆ، و هاوسەنگی پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی جەستە بە تەواوی سوودمەند بێت.