پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئاپ کێشەیان تێ کەوت
پلاتفۆرمەکانی کۆمپانیای مێتا؛ فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئاپ، لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان، کێشەیان تێ کەوت و تا ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.
چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی پلافۆڕمەکانی مێتا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان ڕایانگەیاند "پلاتفۆرمەکانی مێتا لەناکاو کێشەیان تێ کەوت، نامە نانێردرێت، هەروەها چەند جارێک پلافۆرمەکان خۆکارانە دادەخرێن و (Logout ) دەبن."
بەشێک لە بەکارهێنەرانی پلافۆرمەکان، لە سایتەکانی دیکە ئاماژەیان بەو کێشەیە کرد و ڕەخنەی زۆریشیان لە کۆمپانیای مێتا گرت بەهۆی ئەوەی ئەم کێشەیە بووەتە هۆی ڕاگرتنی بەشێک لە کارەکانیان.