بڕیاری 10 ساڵ زیندانی بۆ خاوەنی "هۆڵی بۆنەکان"ـی حەمدانییە دەرچوو
دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەینەوا بڕیاری 10 ساڵ زیندانیی بۆ خاوەنی "هۆڵی بۆنەکان"ـی حەمدانییە کە ساڵی ڕابردوو ئاگری لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس مردن دەرکرد.
بڕیارەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دەرچووە، دەرکەتووە دادگای تاوانەکانی نەینەوا، بڕیارێکی کاتی بۆ ماوەی 10 ساڵ لە دژی خاوەنی هۆڵی بۆنەکانی هەیسەم لە شارۆچکەی حەمدانییە دەرکردووە و ماوەی سزاکەی بۆ دیاری کردووە.
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی قەرەقۆش لە حەمدانییە، کە زۆرینەی مەسیحییەکانی تێدایە، دەیان کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.