حکوومەتی کاتی سووریا پەیامێکی لەسەر گەڕانەوەی پەنابەران بڵاوکردەوە
حکوومەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند، ئێمە تورکیامان ئاگادار کردووەتەوە، کە تاوەکوو ئێستا ئەو شوێنەی بۆ پێشوازی پەنابەرە سووریەکان دیاری کراوە لەکاتی گەڕانەوەیاندا، ئامادە نییە و ستافی کارمەندان ئامادە نین.
پێنجشەممە، 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، حکوومەتی کاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "دوای ڕاگەیەندراوی پێشوومان سەبارەت بە گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەرانی سووری کە لە تورکیا نیشتەجێن، ئێمە لایەنی تورکیامان ئاگادار کردەوە بەوەی ئەو شوێنەی بۆ پێشوازی پەنابەرە سووریەکان دیاری کراوە، ئامادە نییە و ستافی کارمەندان ئامادە نین، بۆیە هەرکەسێک ئارەزووی ئەوە دەکات کەلوپەلی ماڵەکەی لەگەڵە خۆیدا بێنێت، پێویستە کەمێک چاوەڕێ بکات، تا تورکیا ئاگادارمان دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "کاتژمێرەکانی گەڕانەوە لە 8ـی بەیانیەوە دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 7ـی ئێوارە کۆتایی دێت".