نووسەرێکی ئیسرائیلی جۆلانی بۆ نوێژ لە ئەقسا داوەت دەکات

مزگەوتی ئەقسا
مزگەوتی ئەقسا

نووسەر و مێژوو نووسێکی ئیسرائیلی داوا لە حکوومەتی بنیامین ناتانیاهو دەکات، ئەحمەد شەرع( محەمەد جۆلانی) سەرکردەی دەسەڵاتی نوێی سووریا دوای بەشار ئەسەد، داوەتی نوێژی مزگەوتی ئەقسا بکەن.

سیاسییەکانی ئیسرائیل گومانیان لە سیاسەتی سەرکردە نوێکانی دوای بەشار ئەسەد هەیە و هۆشداریی دەدەن لەوەی بیری توندڕەوی بڵاو بکەنەوە و پشتیوانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بکەن، بۆیە هەوڵی تێكشکاندنی تواناکانی سووپای سووریای دەدەن، هەمیشە هێلێکی بەرگرییان دروست کردووە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوە و هەڕەشە و مەترسییەک.

 نووسەر و مێژوو نووسی ئیسرائیلی، ئافی شیلۆن پێشنیازێکی پێشکەشی حکوومەتی ئیسرائیل کرد، بانگهێشتی ئەحمەد شەرع(محەمەد جۆلانی) سەرکردەی دەسەڵاتی نوێی دیمەشق بکەن بۆ سەردانیی کردنی قودس و نوێژکردن لە مزگەوتی ئەقسا.

دکتۆر ئافی شیلۆن، چەندین کتێبی لەبارەی ژیانی تایبەتی سەرکردەکانی ئیسرائیل هەیە، لەگەڵ ئەوەی مامۆستایە لە زانکۆکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، گوتی: ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دروستبوونی ئاگربەست لەگەڵ حزبولڵا لە باکوور، پرۆپاگەندەکانی ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە، وا لە ئیسرائیل دەکەن بۆ یەکەمجار دوای 7ـی ئۆکتۆبەر، سەرکەوتنێکی ستراتیژی بەدەست بێنێت.