فالح فەیاز: گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەبنە هەڕەشە
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی سووریا و هیچ وڵاتێكدا نه‌كردووه؛ ده‌شڵێت، له ماوه‌ی ڕووداو و شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریادا، سنووره‌كانی عێراق پارێزراو بوونە.
هه‌ینی، 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له میانی گوته‌یه‌كدا له ئه‌نبار گوتی، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر بارودۆخ و ڕووداوێك له‌ژێر كاریگه‌ری و پێشهاته‌كانی سووریادا ئاماده‌ن.
فالح فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌كی ده‌وڵه‌تی سووریا كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست خه‌ڵك و گرووپه چه‌كداره‌كان، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، عێراق هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، سه‌قامگیریی بۆ سووریا بگه‌ڕێننه‌وه و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته بپارێزن.
فه‌یاز جه‌ختیشی كرده‌وه، عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی سووریا و هیچ وڵاتێكی دیكه‌دا نه‌كردووه. گوتیشی، ئیسرائیل سه‌رله‌نوێ به‌رزاییه‌كانی جۆلانی له سووریا داگیر كرده‌وه، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و سوپاكه‌ی نه‌ماوه.