باری تەندروستی سێ تووشبووی كۆرۆنا لە ھەولێر ناجێگیرە
د. بۆتان عه‌بدولقارد: 166 تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ن
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ئاشكرای دەكات، سێ تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر، باری ته‌ندروستیان ناجێگیره، دوو له‌وانه ته‌مه‌نی سه‌رووی 70 ساڵه و یه‌كێكیشیان ته‌مه‌نی سه‌رووی 50 ساڵه.
د. بۆتان عه‌بدولقارد، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، كه تایبه‌ت كراوه به تووشبووانی كۆرۆنا، به كوردستان24ی راگه‌یاند: "166 تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ن، ته‌نیا ئه‌و 3 نه‌خۆشه‌یان باری ته‌ندروستیان ناجێگیره".
له باره‌ی له‌ناكاو تێكچوونی باری ته‌ندروستی به‌شێك له تووشبووانی كۆرۆنا روونیكرده‌وه، كه په‌تای كۆرۆنا نوێیه و تا ئێستا زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ نییه بتوانرێت پێشوه‌خته د‌رك به‌وه بكرێت.
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 2 هه‌زار تووشبووی تێپه‌ڕاندووه، له‌و ژماره‌یه‌ش 38 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوە، كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و مردن له دنەەری پارێزگای سلێمانییه.