سلێمانی.. له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوایه‌ك له چاره‌سه‌ركراوانی كۆرۆنا ده‌كرێت
پێویستییه‌كی زۆریان به پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه
K24 - سلێمانی:
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی كۆرۆنا بوونه و چاره‌سه‌ر بوونه، ته‌ندروستی سلێمانی له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوایان لێده‌كات بۆ به‌خشینی پلازما سه‌ردانیان بكه‌ن.
به‌هزاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێنی سلێمانی تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا پێویستییه‌كی زۆریان به پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه له كۆرۆنا (كۆڤید – 19) چاكبوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ تووشبووانی ئێستا به‌كاری بهێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كارێكی مرۆیی گه‌وره‌یه كه‌سانی چاره‌سه‌ركراو به‌پیر داواكه‌یانه‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هۆی چاره‌سه‌ربوونی تووشبووانی دیكه‌ش.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌م بۆ به‌خشینی پلازما هاتوونه و خوازیارن ژماره‌یه‌كه زیاتر بێت.
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، كه باشترین كات بۆ به‌خشینی پلازما له نێوان كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 2ی دوای نیوه‌ڕۆیه.
تا ئێستا ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی، 1261 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، 251 تووشبوو چاره‌سه‌ركراون و 34 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.