مەزڵووم عەبدی داوای یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

مەزڵوم عەبدی
مەزڵوم عەبدی

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هه‌سه‌ده‌ داوا لەلایەنەکانی کوردی رۆژئاوای کوردستان دەکات پاڵپشت و یەکڕیز بن.

شەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هه‌سه‌ده‌ داوا لەلایەنەکانی کوردی رۆژئاوای کوردستان دەکات پاڵپشت و یەکڕیز بن بەوپێیەی قۆناغێکی مێژوویییە و وەڵامدەره‌وه‌ی مەترسییەکانی ئەو قۆناغە بن، مەزڵووم عەبدی راشیدەگەیەنێت: ئەم قۆناغە وا دەخوازێت هەموو لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ دروستکردنی یه‌كگرتوویه‌كی نیشتمانی کوردی بنێن لەپێناو پاڵپشتیکردنی دیالۆگی سووریا و دیاریکردنی دوارۆژی سووریا لەسەر بنەمای دیموکراسی.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2024، کۆمیتەی هێزە سیاسییەکانی کورد کە لە زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید پێکهاتووە، ئەمڕۆ کۆبووەوە و داوای یەکڕیزی لە پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد بۆ ئەوەی بەپەلە لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا کۆ ببنەوە و داوا و خواستی کورد لە ئایندەی ئەو وڵاتە بچەسپێنن.