گیێر پیدەرسن: ئەگەر تەحریر شام بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانمان دەکەین

گیێر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا
گیێر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا

بەم نزیکانە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی دیمەشق دەکات و هاوکات بە دووریشی دەزانێت ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لەسەر بنمای ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بووبێت.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2024، گیێر پیدەرسن، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ڕایگەیاند: هەمووان بە ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد شۆکبوون، هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت لە قۆناغی داهاتوودا سوورییەکان خۆیان بڕیاردەر بن.

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ئاماژەی بەوە دا، بە دووری دەزانێت ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد بە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بووبێت.

لەبارەی دەستەی تەحریر شامەوە، ناوبراو دەڵێت: ئەگەر تەحریر شام بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات پێداچوونەوه به هەڵوێستەکانمان دەکەین. گوتیشی: سەردانی دیمەشق دەکەم و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەم.