ئەڵمانیا هۆشداریی دەداتە لایەنگرانی ئەسەد نێنە وڵاتەکەیان

ئەڵمانیا
ئەڵمانیا

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بیربۆک و وەزیری ناوخۆ نانسی فێرز، تەواوی لایەنگرانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕووخاوی سووریایان ئاگەدار کردەوە لەوەی، ئەڵمانیا ناتوانێت داڵدەیان بدات و لەخۆیان بگرێت، بۆیە هەوڵ نەدەن بێنە ئەڵمانیا.

بیربۆک بۆ رۆژنامەی بێلد ئێم زۆنتاخی ئەڵمانی گوتی: هیچ زۆردارێکی ڕژێمی ئەسەد بیر لەوە نەکاتەوە هەڵبێت و بێت بۆ ئەڵمانیا، بە ڕوونی گوتی: هەموو سەرانی ڕژێمی سووریای پێشوو، بە توندترین شێوە و بەپێی یاسا لەسەر تاوانە گەورەکانیان دادگایی دەکەین ئەگەر بێنە ئەڵمانیا.

دووپاتیشی کردەوە، لەسەر ئاژانسە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانە لەسەر ئەو پرسە هەماهەنگیی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە فێرز ڕایگەیاند: لەهەموو سنوورەکان پشکنین توند کراوە و بەتەواوی هۆشدارن، ئەگەر لایەنگرانی ئەسەد بیر لەوە بکەنەوە هەڵبێن بۆ ئەڵمانیا، ئەوە دەبێت بزانن کە هەر وڵاتێک بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی تاوانە قێزەوەنەکانیان دەبێتەوە، بۆیە پێویستە خۆیان لەو بیرۆکەیە بەدوور بگرن بێنە ئەڵمانیا.