چاودێران: وروژاندنی پرسی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ درێژه‌دانه به شێواندنی راستییه‌كان
"ئه‌و جۆره بابه‌تانه بێ متمانه‌یی له‌ناو خه‌ڵك درووست ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان، وروژاندنی پرسی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، بۆ درێژده‌دانه به شێواندنی راستییه‌كان و چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه رێناس جانۆر، چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه وروژاندنی ئه‌م جۆره بابه‌ته بێ بنه‌مایانه بۆ به‌رده‌وامیدانه به چه‌واشه‌كردن و لێڵكردنی راستییه‌كان.
هاوكات چالاكوانانی سیاسیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، قۆستنه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و وروژاندنی ئه‌و قه‌یرانانه، درۆ هه‌ڵبه‌ستن له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌رمكردنی ئه‌م جۆره بابه‌تانه و شێواندنی راستییه‌كان له‌به‌رچاوی هاوڵاتیان، بێ متمانه‌یی له‌ناو خه‌ڵك درووست ده‌كات و ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد و ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ تێكدانی دۆخی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو وەزارەتی دارایی، بە داتا و ئەرگومێنتەوە، چارەنووسی 400 ملیار دینارەكەی روونكردەوە، كە تەنیا 388 ملیاریان بەدەست گەیشتووە و بڕێكیش لەو پارەیە بەو كەسانە دراوەتەوە، كە حكومەت بۆ دابەشكردنی مووچە لێی قەرزكردبوون. ئەوەی ماوەتەوەش ھەوڵدەدرێ لەگەڵ داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچە یان دانەوەی قەرزی مانگەكانی رابردوو تەرخان بكرێت.
H.B