ژینگەی هەولێر: 51 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون
سێشەممە، 16-12-2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لە بارەی پسیبوونی ژینگەی شارەکە، ڕایگەیاند: "تاوەکوو ئێستە 51 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون، بەڵام پاڵاوگەکان تەنها هۆی پیسبوونی ژینگە نین، بەڵکوو مووەلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکانیش ژینگە پیس دەکەن."
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا "نزیکەی 170 سکاڵای هاووڵاتییانمان لەبارەی دووکەڵی مووەلیدە ئەهلییەکان پێ گەیشتووە. حەوت مووەلیدەمان گۆڕیوە، خاوەنی 11 مووەلیدە سزا دراون و خاوەنی حەوتی دیکەش دراونەتە دادگا."