هۆشداری له فراوانبوونی هێرشەکانی داعش دەدرێت
نەمانی هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق هۆکاری زیادبوونی هێرشەکانی داعشه
K24- هه‌ولێر:
پسپۆرانی ئەمنی و سیاسی هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن، داعش لە عێراق چالاکیەکانی فراوانتر دەکات و هۆکارە سه‌ربازییه‌كه‌شی بۆ لاوازی هێزه عێراقییه‌كان، نەمانی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و کەمبوونەوەی چالاکی هێزی هاوپەیمانان دژی داعش دەگەڕێننه‌وه.
لە بارەی هۆکارە سیاسیەکان رێبین ره‌سول، چاودێری سیاسی دەڵێت: ئەو هۆکارانەی بوونەته هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش بە زیادەوە ماون و ئێستا داعش سوود لەو کێشە سیاسیانە وەردەگرێت، كه له عيراق هه‌يه.
هه‌رچی لایه‌نی سه‌ربازیشه، هۆکارە سەربازی و جوگرافیەکانی سەرهەڵدانه‌وه‌ى داعش زۆرن، بە تایبەت لە سنووری نێوان عێراق و سوریا, نەبوونی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و کەمکردنەوەی چالاکیەکانی هاوپەیمانان دژی داعش رۆڵێکی سەرەکیان هەیە له زیادبوونی چالاكییه‌كانی داعش لە عێراق.
H.B