لە خانەقین ھێرشكرایە سەر خێزانێكی كورد و 6 كەس شەھید بوون

لەو ھێرشەدا شەش كەسی دیكە برینداربوون

K24 - گەرمیان

لە ھێرشێكی چەكداری بۆسەر گوندێكی كوردنشین لە سنووری خانەقین 6 كەس شەھیدبوون و 6ی دیكەش برینداربوون.

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری گەرمیان رایگەیاند: "شەوی رابردوو ژمارەیەك لە گوندی دارای سەر بە خانەقین، ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردووەتە سەر خێزانێكی كوردی كاكەیی، لە ئەنجامدا 6 كەس شەھیدبوون و شەشی دیكەش بریندار بوون، چەند كوژراو و بریندارێك لە ھێزە سەربازییەكانن".

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "یەكێك لە بریندارەكان باری تەندروستی ناجێگیرە".

لە ماوەی رابردووشدا چەندین جار لە گوندەكانی سنووری خانەقین ھێرشی چەكداری كراوەتە سەر كوردانی كاكەیی، بە تایبەتی لە گوندەكانی مێخاس و دارا، كە ژمارەیەك لە ھاووڵاتییان كورد لەو گوندەكانە شەھید كراون.