زانایەکی گەردوونناسی: هه‌فته‌ی داهاتوو دونیا كۆتایی دێت

K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
ئەو رووداوانەی لە سەرەتای ساڵی 2020ـەوە تاوەکو ئێستا لە جیهان روودەدەن، وایانکردووە خەڵک بەمساڵ بڵێن خراپترین ساڵ، لەگەڵ ئەوەشدا گریمانەیەک هەیە، کە دەڵێ لە هەفتەی داهاتوودا جیهان کۆتایی دێت.
ئەو گریمانەیەی دەڵێ "جیهان لە هەفتەی داهاتوودا کۆتایی دێت، پشت بە رۆژمێرێکی کۆن و پێشبینی خەڵکی مایا بۆ کۆتاییهاتنی دونیا دەبەستێت".
بەپێی خوێندنەوەکان بۆ رۆژژمێری مایا، جیهان له 21ـی دیسێمبه‌ری 2012 كۆتایی دێت، بەڵام جیهان لەو وادەیە کۆتایی نەهات. ئێستا به‌پێی لێكدانه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ رۆژژمێری جولیان، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی دونیایه.
جیهان له ساڵی 1582ـەوە ساڵنامه‌ی گریگۆری (زایینی) به‌كارده‌هێنن، بەڵام پێشتر خه‌ڵك جۆره‌ها رۆژژمێری جیاوازیان بۆ دیاریکردنی کات به‌كارهێناوه، له‌نێویاندا رۆژژمێری "جولیان و مایا".
رۆژژمێری گریگۆری کاتێک لە ساڵی 1582 ناسێنرا، بۆ ئەوەبوو هەوڵبدات باشتر ئەو کاتە دەستنیشان بکات کە بۆ زەوی پێویستە بۆ ئەوەی سووڕی ساڵانەی بەدەوری خۆر تەواو بکات.
بەڵام دەگوترێت لەکاتی بەکارهێنانی رۆژژمێری گریگۆری، 11 رۆژ لە ساڵ کەمتر ئەژمارکراوە، واتا ئەگەر بە رۆژژمێری جولیان ئەژمار بکرێت، 11 رۆژی ساڵ ون بووە.
بەتێپەڕبوونی ساڵ، ئەو 11 رۆژانە کۆبوونەتەوە، بۆیە بەپێی هەندێک ئەگەر و بیردۆز، ئێمە ئێستا لە ساڵی 2012ـداین نەوەک 2020.
زانای گه‌ردوونناسی پاولۆ تاگالۆگین لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە داوە "به‌پێی ساڵنامه‌ی جولیان ئێمه له ساڵی 2012داین. ژماره‌ی رۆژه ونبووه‌كانی ساڵ به‌هۆی گۆڕانی ساڵنامه‌ی جولیان بۆ ساڵنامه‌ی زایینی 11 رۆژه".
شیكاره‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه: ساڵنامه‌ی زایینی بۆ ماوه‌ی 268 ساڵ به‌كارهاتووه (1752-2020) واته 1752 له 2020 ده‌ركه‌ین ده‌مێنێته‌وه 268. ئه‌م ژماره (268) لێكدانی 11ی بكه‌یت ده‌كاته 2948 رۆژ.
2948 رۆژ دابه‌شی 365 رۆژی بكه ده‌كاته 8 ساڵ. 2012 كۆ 8 ده‌كاته 2020. به‌پێی ئه‌م بیردۆزه، 21ـی حوزه‌یرانی 2020 بریتییه له 21ـی دیسێمبه‌ری 2012، کە بەپێی بۆچوون و رۆژژمێری خەڵکی مایا، لەو ساڵەدا جیهان کۆتایی دێت.
هه‌رچه‌نده ناسا ساڵی 2012 ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه. بۆیه ئه‌مجاره‌ش هه‌مان قسه‌ی كردووەته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌م لێكدانه‌وه‌ی پاولۆ تاگالۆگین جگه له خه‌یاڵ هیچی دیكه نییه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه".
هـ.ر.