حكومەت دەیەوێت بەشێكی كارنامەكەی بە یاسای چاكسازی جێبەجێ بكات
بە مەبەست كار بۆ لاوازكردنی متمانەی نێوان خەڵك و حكوومەت دەكرێت
K24- هه‌ولێر:
راستگۆیی و شەفافی بنەمای کاری کابینەی نۆیەمە، ئەمە بەڵێنێکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە سەرەتای دەستبەکاربوونییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانی داوە، ئێستاش كه وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیار دینارەکە وەڵامی ھاووڵاتیانی داوەتەوە، بەڵام ھەڵمەتێکی رێکخراو لە سۆشیال میدیا بەرێوەدەبردرێت، کە ئامانجێکی سیاسی چەواشەکارانەی لە پشتە، بە تایبەت بۆ ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم پرۆسەی چاکسازی و ھەنگاوە سەرکەوتووەکانی کابینەی نۆیەم.
له‌مباره‌شه‌وه ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ده‌ڵێت: له ئێستادا زۆر پرس و بابه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به سیاسی ده‌كرێن، ئه‌م نه‌ریته‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو لایه‌ك باش ده‌زانێت كه هه‌ندێك كێشه له‌ده‌ره‌وه‌ی خواست و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هاتوونه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ش پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه.
له‌كاتێكیشدا ئه‌و ھەڵمەتە چەواشەکاریەی سۆشیال میدیا کە لە لایەن چەند لایەنێکی سیاسی بەڕێوەدەبرێت، بە دیاریکراوی کابینەی نۆیەمی حکومەت بە ئامانج کراوە، بە بۆچوونی پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەم ھەڵمەتە دروستکردنی تەپوتۆزە، بۆ ئەوەی پرۆسەی چاکسازی بیری خەڵکی کوردستان بباتەوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەكاتی دەستبەکاربوونیەوە بڕیاری ئەنجامدانی چاکسازی و بەڵێنی راستگۆیی و شەفافی لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستانداوە و ئێستاش كار لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكات و ھەندێك كەس و لایەن بە مەبەستێكی دیاریكراو دەیانەوێ داوای خەڵكی بەلاڕێدا ببەن و بە بەرنامە دەیانەوێ كاربكەن بۆ ئەوەی متمانەی نێوان ھاووڵاتی و حكوومەت لاواز بكەن.
H.B