ئەڵمانیا: پێویستە ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، زۆرینەی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 هاوڕان لەسەر پێویستیی دانیشتنی ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆ.

هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، یوهان فادێڤۆڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" رایگەیاند، زۆرینەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی 20 لەگەڵ وڵاتەکەیدا هاوڕان لەسەر پێویستیی ئەوەی ئێران بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی راگرتنی هێرشەکانی حووسییەکان لە یەمەن کردەوە و رایگەیاند، دەبێت هەمووان هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و پەلە بکەن لە کۆتاییهێنان بە جەنگ و ململانێکانی نێوان تاران و واشنتن لە لایەک و سعوودیە، یەمەن و حووسییەکان لە لایەکی دیکە.

ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، گرژییەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیان سەندووە، بە تایبەت نێوانی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی گەرووی هورمز، هەروەها شەڕی نێوان سعوودیە و سوپای یەمەن دژی حووسییەکان لەم دواییەدا بە تەواوەتی پێی ناوەتە قۆناخێکی مەترسیدار، کە بە هۆی هێرشەکانی نێوان بۆسەر یەکتر دەیان هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و ناوچە مەدەنی نشینەکان و فڕۆکەخانە و دامەزراوە ئابووری، دارایی و نەوتییەکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.