كاتی ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ئاشكرا ده‌كرێت
چەند لایەنێك دەیانەوێت بەربەست بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دروست بكەن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كاتی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ئاشكرا ده‌كات و سه‌رۆك فراكسیۆنێكیش ده‌ڵێت: له‌كاتی جێبه‌جێكردنی یاساكه كام حزب رێگر بوو، با رای گشتیی لێ ئاگادار بكرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵ یاسایی چاکسازی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەشڵێت: هەندێك لایەنی سیاسی لە پیلانداناندان بۆ رێگری لە جێبەجێکردنی لە یاسای چاکسازی.
هاوكات ئازاد کورەچی، سه‌رۆكی فراكیۆنی میلله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، با حکوومەت دەست بە جێبەجێکردنی یاسای چاكسازی بکات، کام لایەنیش رێگریکرد، با رای گشتی لێی ئاگادار بکاتەوە.
پیلانی بە لاڕێدابردنی رای گشتی بۆ تەگەرە خستنە بەردەم جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی جۆراوجۆرن، ئێستا بابەتی 400 ملیارەکەیان بە سیاسی کردووە، کە ئەمە نوێترین هەوڵە وەك فشارێکی سیاسی بۆ جێبەجێنه‌کردنی یاسای چاکسازی بەکاری دەهێنن، لە کاتێکدا ئامانجی سەرەکی کابینەی نۆیەم و خودی سەرۆك وەزیرانیش ئه‌نجامدانی چاکسازیە.
H.B