زیاتر لە 200 ئافرەتی تورکی ئەندامی داعش لە گرتووخانەکانی عێراقن

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی ڕایگەیاند، لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی تورکیا هەن.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە وەڵامی پرسیاری جەیلان ئاکچە جووپۆلۆ، ئەندام پەرەمانی دەم پارتی لەسەر ئاماری ئەو ئافرەتانەی داعشن و لە بەندیخانەکانی عێراق زیندانیکراون، ڕایگەیاند، زیاتر لە 200  ئافرەت هاووڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی تورکیا لە بەندیخانەکانن.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا گوتیشی: "زیاتر لە 500 منداڵیش لە عێراقەوە هێنراونەتەوە تورکیا."

جەیلان ئاکچە جووپۆلۆ، پەرلەمانتار دەشڵێت: "لە کەمپەکانی "هۆل و ڕۆژ"ـی سووریا بەهەمان شێوە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی تورکیا هەن، بەڵام ژمارەکەیان نازانرێت، چونکە دۆخی ئەو کەمپانە لەبارنین.