جێگری پۆلیسی گشتیی هەرێم بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی سپارد

عەمید فەرهاد محەممەد، جێگری پۆلیسی گشتیی هەرێمی کوردستان
عەمید فەرهاد محەممەد، جێگری پۆلیسی گشتیی هەرێمی کوردستان

جێگری پۆلیسی گشتیی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا  لە سنووری کۆیە، گیانی سپارد.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، عەمید فەرهاد محەممەد، جێگری پۆلیسی گشتیی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری کۆیە، گیانی سپارد.

پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: "ئۆتۆمبێلی عەمید فەرهاد لە جۆری لاندکرۆزەر بووە و، لە سنووری کۆیە وەرگەڕا و بووە هۆی مردنی ناوبراو."