له ئه‌ڵمانیا هێرش كرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ

له ئه‌ڵمانیا به ئۆتۆمبێل هێرش كرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، شۆفێرێك له ئه‌ڵمانیا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ و قوربانیش هه‌یه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، هێرشه‌كه له له شاری مادبێرگی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بووه و له ئه‌نجامدا قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، هێرشكه‌ره‌كه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كراوه. هاوكات پۆلیس گوتوویه‌تی: له‌و هێرشه‌دا لانی کەم كه‌سێک كوژراوه و نزیکەی 80 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون، بەڵام مێدیا ئەڵمانییەکان دەڵێن: نزیکەی 11 کەس کوژراون.