"به‌غدا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات"
خالید شوانی: ئه‌و مه‌سیجانه‌ی له به‌غداوه به كورد ده‌گات نیه‌تێكی باشی تێدا به‌دی ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، خالید شوانی رایگه‌یاند، ئه‌و مه‌سیجانه‌ی كه له به‌غداوه به كورد ده‌گات نیه‌تێكی تێدا به‌دی ده‌كرێت.
خالد شوانی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێت كیشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات؟ ده‌ڵێت: له ساڵی 2003ـه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وراز و نشێوی زۆری كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار له ململانێی توند نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش زۆر باش بووه.
شوانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ گرتوویه‌ته‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، زه‌مینه‌سازی باشی كردووه و من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئاماژه‌ی باشیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ده‌ركه‌وتوون، كه ئه‌ویش ئاماده بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
له‌مباره‌شه‌وه دووپاتی كرده‌وه، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق تازه له‌دایك بووه و له‌و په‌یامانه‌شیان كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرن، نیه‌تێك دیاره كه ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئێمه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی ده‌زانین و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌و پێناوه‌دا سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ن.
H.B