حکومەت سیستمی وەرگرتنی باج رێکدەخاتەوە
کۆرۆنا بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پلانی حکومەت بۆ وەرگرتنی باج
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پێداچوونەوە بە سیستمی باجدان پێکهێناوە و وەزارەتی پلاندانانیش لە رێگەی دەستنیشانکردنی ئاستەنگ و دەرفەتەکان، هەوڵی پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت دەدات.
له‌م باره‌شه‌وه زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێم ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی كه دایانناوه جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌وا كه‌رتی تایبه‌ت گه‌شه ده‌كات و ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان و هاووڵاتیان زیاد ده‌بێت و فشاره‌كانی سه‌ر حكومه‌تیش كه‌م ده‌بنه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی رێكوپێكی باج بكرێت، داهاتێكی زیاتریش بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوكات كه‌مال وه‌رتی، بەڕێوەبەری گشتی باج لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت: حكومه‌ت پلانی بۆ ئه‌وه هەبووە له ساڵی 2020 داهاتی باج یەك ترلیۆن دینار بێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پلانەکەیان.
ده‌شڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی باج رێچکەی خۆی وەرگرتووە و ھیچ کەس و لایەنێك پارێزبەندی بۆ نەکراوە، سەرۆکی حکومەتیش لەو رووەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەواو دەستکراوە کردووە.
رێکخستنەوە و پێداچوونەوەی سیستەمی باج بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم، بۆ چاکسازیکردن لە خەرجیەکان و بواری کارگێڕی، بۆیە ئێستا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی سیستەمی باج دەستنیشانکراون، بە تایبەت لە بواری پڕۆژە گەورەکان، وزە، تۆڕەکانی پەیوەندی و پرۆژەکانی نیشتەجێبوون.
H.B