وەزارەتی پێشمەرگە: 12 لیوا ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچە کوردستانییەکان
"حكومهتی عێراق له رێكهوتنی نێوان ههولێر و بهغدا كهمتهرخهمه"
K24- ههولێر:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق کەمتەرخەمە لە رێکەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، شارەزایەکی سەربازیش ئاشكرای دهكات، هەوڵێکی مەترسیدار هەیە کە کاکەییەکان بکرێنە شیعە.
لهمبارهیهوه لیوا بابەکر فەقێ، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیار و رۆشنبیری له وهزارهتی پێشمەرگە دەڵێت: 12 لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و بەشێکی زۆری هێزەکانی 80 و 70 پێشمەرگەش ئامادەن بۆ گەڕانەوەی بۆ ناوچە کوردستانیانەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بهڵام حکومەتی عێراق کەمتەرخەمە لەو رێکەوتنهی له نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئهو ناوچانه كراوه.
هاوكات عادل کاکەیی، پسپۆڕی سهربازی سەربازیش دەڵێت: هەوڵێکی مەترسیدار هەیە کە کاکەییەکان بکرێنە شیعە و جهختیش دهكاتهوه، دۆخەکە لەو ناوچانە مەترسیدارە.
تا دێت دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەرەو خراپتر دەروات بە تایبەت لە سنوری کەرکووك و دیالە و خانەقین، کە گوندە کوردستانیەکان و جووتیارانی کورد دەکرێنە ئامانج.
چەند هەوڵێك هەبووە کە پێشمەرگە و سوپای عێراق بگەنە رێکەوتن و پێشمەرگە بگەرێتەوە ئەو ناوچانە. پێشتر ئاستی رێکەوتنەکان گەشتبووە قۆناغيك ئەو خاڵانەش دیاریکرابوون کە پێشمەرگە تیایاندا جێگیر دەكرێت.
H.B