حكوومەت بۆ ھەمەچەشنكردنی داھاتەكان پاڵپشتی كەرتی تایبەت دەكات

ھەوڵدەدرێت داھاتی ناوخۆ زیاد بكرێت

K24 - ھەولێر

یەكێك لە بڕیارەكانی چاكسازی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داھات و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەتە، بۆ ئەم بەمەستە تیمێك پێكھێندراوە بۆ خێرا جێبەجێكردنی پلانەكە، كاری لە پێشینەش گرنگیدانە بە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیاری و رێكخستنەوەی باج.

د. زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی گوت: "یەكێك لە خاڵەكانی ستراتیجیەتی حكومەت، ئەوەیە داھاتی ناوخۆ زیاد بكات، بۆ ئەم مەبەستە لە ئەنجومەنی وەزیران تیمێك ئامادە دەكرێت، كە چۆن بتوانین داھاتی ناخۆ زیاد بكەین و تەنھا پشت بە داھاتی نەوت نەبەستین".

روونیكردەوە: "ھەوڵەكان بەو ئاراستەیەن زیاتر رێگە بە كەرتی تایبەت بدرێت، لە سێ كەرت دەتوانین زیاتر گەشە بە داھاتی ناوخۆ بدەین ئەوانیش كشتوكاڵ، پیشەسازی، خزمەتگوزاری".