له سه‌یران به‌ن "به‌ناوی ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتییه‌وه" سه‌رانه له شوفێری بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گیرێت
پێشه‌وا هه‌ورامانی: خەڵک بە حەسانە و ئیشی نا قانوونی مەشغوڵ دەکەن
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له شوفێری ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی رۆژانه له ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه بار ده‌گوازنه‌وه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا رایگه‌یاند، له مه‌رزی سه‌یران به‌ن، داوای سه‌رانه‌یان لێكردوون.
ئه‌و هاووڵاتییه گوتیشی: ئێمه باری خۆڵ ده‌گوازینه‌وه و هه‌ر ته‌نێك خۆڵ به‌هاكه‌ی 9 دۆلاره و ناتوانین 100 دۆلار بۆ هه‌ر بارێك بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاسایش و قائیمقام و ناحیه و لایه‌نه ره‌سمییه‌كان پێیان وتووین ئه‌وه‌ی ده‌كرێت، نایاساییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "به‌رپرسێكی گه‌وره"ی له پشته به ناوی "ئیداره‌ی گشتیی" یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌مان لێوه‌ربگرن و دڵنیاین ئیداره‌ی گشتی ئاگاداری ئه‌و سه‌رانه سه‌ندنه نییه، بۆیه ئێمه ئه‌و پاره‌یه ناده‌ین.
روونیشیكرده‌وه، نزیكه‌ی هه‌شتا خێزان بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رانه سه‌ندنه به‌رده‌وام بێت، ناچار ده‌بن روو له شوێنی دیكه بكه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه هاتوچۆ نه‌كه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا داوا ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشه‌وا هه‌ورامانی له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ئێمە کە داوای چاکسازی دەکەین دەمانەوێت ئەم پاشا گەردانییە کۆتایی پێبێت و پارەی گومرگ و داهاتی گومرگ بۆ خەڵک بێت ئەوانیش پێچەوانەکەیان دەوێت بۆیە هەر جارەو بە باسێک و وەڵام و وەڵامکارییەك سەرقاڵمان دەکەن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ماقووڵه شۆفێر، پارەی گومرگ بدات، پارەی کۆمپانیایەک بدات کە هەر سەر بەخۆیانە، پارەی سەرانەش بدات؟ ئەمەیە هەلیکار؟ یان ئەمە بێکار کردنی خەڵکی هەژارە؟ ئەمە چ ویژدان و بەهاو قیەمێکی ئینسانییە هەتانە!".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، گوته‌بێژه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق گرتووه و به "كورسی په‌رست" وه‌سفی كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "خەڵک بە حەسانە و ئیشی نا قانوونی مەشغوڵ دەکەن تا بیرمان نەبێت ئەم کارەساتە بوەستێنین، سەرۆکی پەرلەمان دەبوو بۆ ئەم کارەساتە داوای کۆبوونەوە بکات، ئەو کورسی پەرستە بەمجۆرە دەیسەلماند سەرۆکی پەرلەمانە نەک لەترس و لەرزدا".