حكوومه‌ت كاری ده‌روازه سنوورییه‌كان رێكده‌خاته‌وه
"به‌و هه‌نگاوه داھاتی خاڵە سنووریەکان بە رێژەیەکی زیاتر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەرێتەوە"
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت بە رێکخستنەوەی گومرگ و دەروازە سنووریەکان، چاکسازی لە داھاتی گشتی بکات، ئەندامانی لیژنەکانی دەسپاکی و دارایی‌ش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێن: ئەو ھەنگاوەی کابینەی نۆیەم سنوورێك بۆ لێخۆشبوونە گومرگیەکان دادەنێت و داھاتی خاڵە سنووریەکانیش بە رێژەیەکی زۆرتر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەرێنێتەوە.
وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه: داهاتی كشتی كۆده‌كرێته‌وه و رێكده‌خرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك به قازانج بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێته هۆكارێك بۆ رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی.
گوتیشی: لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه و له میانه‌ی راپۆرتێكدا سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان پێشكه‌ش به حكومه‌ت كردووه، ئێستاش كه حكومه‌ت سه‌رقاڵی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازییه، ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكیشدا حكومه‌ت پلانی هه‌یه دەروازە سنووریەکان و گومرگەکان بە ستانداردی جیھانی رێکبخاتەوە، کۆمپانیا کەسی و حیزبیەکان لەو کەرتە دووربخاتەوە کە داھاتەکەیان بۆ خەزێنەی گشتی نییە، رێگری دەکات لە قاچاخ و ھێنانە ناوەوەی کەل و پەلی رێگەپێنەدراو، سنوورێکیش بۆ ئەو کەس و لایەنانە دادەنێت کە دەیانەوێت، داھاتی دەروازە سنووریەکان و گومرگەکان، بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکاربھێنن.
له‌مباره‌شه‌وه محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: راپۆرتێك ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراوه، كه له زۆربه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كاڵا هاورده ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی گومرگ بدرێت، به‌مه‌ش له هه‌ندێكیان پشێوی درووست بووه و له هه‌ندێكی دیكه‌شیان كاڵا به قاچاخ هاورده ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت كارێكی باشه.
پێداچوونه‌وه به لێخۆشبوونه گومرگییه‌كان دەکرێت، چونکە چاکسازی کردن و رێکخستنەوەی داھاتە گشتییەکان، ئەرکی لەپێشینەی کابینەی نۆیەمە، سەرۆکی حکومەت دەڵێت: بابەتەکانی پەیوەست بە گومرگەکان و رێکخستنەوەی دەروازە سنووریەکان بەشی گرنگی ئەم چاکسازیەیە لە داھاتی گشتی.
H.B