ته‌ندروستی هه‌ولێر هۆشداری له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه ده‌دات
"پێویسته هاووڵاتییان زیاتر خۆیان بپارێزن"
K24- هه‌ولێر:
ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 38 تووشبووی كۆرۆنای راگه‌یاند و هۆشداری له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه ده‌دات.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و توانای پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كیشیان نه‌ماوه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان زیاتر خۆیان بپارێزن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بن، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵ تووشی په‌تاكه ببن.
H.B