سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە

فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و بە فەرمی ڕۆژی 23ـی شوباتی وەک وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد.

ئەمەش بڕیارێکی چاوەڕوانکراو بوو دوای ڕووخانی هاوپەیمانی حکوومەت و دەنگدان بە لێسەندنەوەی متمانە لە ئۆلاڤ شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.

سەرۆکی وڵاتەکە لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە تا وادەی هەڵبژاردنەکان و گوتی: "سەقامگیری سیاسی لە ئەڵمانیا بەهایەکی گەورەی هەیە".

 ئەنجامی ڕاپرسییەکان دەریدەخات ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین ئەگەری هەیە، پێش پارتی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیای ڕاستڕەوی توندڕەو و پارتی سۆسیال دیموکرات بە سەرۆکایەتی شوڵز بکەوێت.