لەندەن: تاوانی کوژرانی دوو ئافرەت بە چەقۆ ئاشکرا بوو
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆ 28 ی کانوونی یەکەمی 2024، ڕایگەیاند، پۆلیسی ناوچەی دۆڵی هامز لە بەیاننامەکەیدا دۆزینەوەی تەرمی دوو ئافرەتی ڕاگەیاند، کە بەشێوەیەکی دڕندانە بە چەقۆ کوژراون. هەروا کوڕێکی منداڵکاریش بە برینداری گوازراوەتەوە نەخۆشخانە.
پۆلیس ناوچەکە دەڵێت: "کارەساتەکە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سەعات 18:30 ئاشکرا بووە، بەڵام پۆلیس تا دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە درەنگانی شەوی هەینی 27 ی کانوونی یەکەم، ڕاینەگەیاندووە.
گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی دۆڵی هامز، دەشڵێت: "پاش لێکۆڵینەوە بە هاوکاریی یەکەی تاوانەگەورەکانی پۆلیسی دۆڵی تایمز، تۆمەتی کوشتنی ئەو دوو ئافرەتە، ئاراستەی پیاوێک کرا بە ناوی جازۆیل براون، تەمەن 49 ساڵ، دانیشتوی شەقامی سانتاکروز لە بێلچی، کراو پاشتر دەستگیر کرا."
هەر بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی پۆلیس "جگە لە تۆمەتی کوشتنی ئەو دوو ئافرەتە، تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک و هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسێکی دیکە و ئازاردانی ئاژەڵێکی پارێزراویش بە گوێزان، دراوەتە پاڵ جازۆیل."
ئەو دوو ئافرەتەی کوژراون ناویان جوان بیرسۆن تەمەن 38 ساڵ و تیونا گرانت تەمەن 24 ساڵە. هەردووکیان دانیشتووی گەڕەکی میلتۆن کینزی لە بێلچی، نزیک لەندەن بوون؛ گومان دەکرێت یەکێک لە ئافرەتەکان پێشتر هاوکاری بکوژەکە بووبێت.