کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەنرا

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 "ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و بەفرێکی کەم لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە "کەشی سبەینێ یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ  دەبن."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران: 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment