ئێران ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران تۆپباران دەكاتەوە

چەند ناوچەیەك كەوتوونەتە بەر تۆپبارانی ئێران

K24 - چۆمان

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "تۆپخانەكانی ئێران دۆڵی ئاڵانە و مارێن و بەرازكان لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆپباران دەكەن".

دوێنێش تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی كاتژمێرێك ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەرانیان تۆپباران كرد. بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ژمارەیەك لە كۆچەرییەكان لەو ناوچەكە كوێستانیانە نیشتەجێن، كە كەوتوونەتە بەر تۆپبارانی ئێران.

ماوەی چەند ساڵێكە ئێران و توركیا ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و سیدەكان تۆپباران و بۆردومان دەكەن، بەوھۆیەوە چەندین ھاووڵاتیی بوونەتە قوربانی و زیانی زۆریش بەر رەزوباخی جوتیارانی ناوچەكە كەوتووە.