لە کەلار دوو کەس هاوڕێکەی خۆیان دەکوژن
پەیامنێری کوردستان24 لە کەلار، هەرێم جاف ڕایگەیاند: دوو کەس هاوڕێکەی خۆیان خۆیان کوشتووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بدزن.
دووشەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 لە کەلار ڕایگەیاند: گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی(عەبدولڵا ساڵح جەمیل) لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، لەماڵ چووبووە دەر و هیچ سۆراغێکی نەبوو، بۆیە دامەزراوەکانی پۆلیس و ئاسایشی کەلار لە نزیک گوندی سەید خەلیل لەباکووری کەلار دەستیان بە بەدواگەڕان کرد پاش وەرگرتنی گوتەی دوو لە هاوڕێکانی کە بەتۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەی خۆیان دەستگیر کران و دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و دەڵێن بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی کوشتمان، بەڵام تا ئێستا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش نەیانتوانیووە تەرمەکە بدۆزنەوە، چونکە گەنجەکان دەڵێن: لە شەودا تەرمەکەمان لە شوێنێکی چۆل فڕیداوە و بیرمان ناێیتەوە ئەو شوێنە کوێ بووە.
عەبدولڵا ساڵح جەمیل تاقانەی حەوت خوشکە و پیشەی پێشمەرگەیە، ماوەیەکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.