لە دوایەمین کاتەکانی کۆتایی ساڵ دیاردەیەکی سروشتی ڕوو دەدات

ئەمڕۆ تەوژمێکی جیۆموگناتیسیی بەهێز لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لەسەر خۆر، دروست دەبێت بەرەو زەوی دەکشێت.

ڕایان فەرەنسی، زانای فیزیایی ئەستێرەیی، کە لێکۆڵینەوە لە خۆر دەکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دەربارەی ئەو بابەتە نووسیویەتی "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەقینەوەیەکی بەهێز لەسەر خۆر ڕووی داوە."

دەشڵێت: "پێشبینی دەکات ئەو تەوژمە موگناتیسییەی لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەوە دروست بووە، لە 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتا ڕۆژی ساڵی 2024، کاریگەری لەسەر زەوی هەبێت."

لەلایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵەکانی ماڵپەڕی "Space.com" پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی بەهێزیی تەوژمەکە لە نێوان کاتژمێر 05:00ـی 31ی کانوونی یەکەم و تا کاتژمێر 6:00ـی 1یەکی کانوونی دووەم ببینرێت.

لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو زریانە دەبێتە هۆی چالاکی جیۆموگناتیسی و دەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی ڕەنگاوڕەنگ لە ئاسماندا، کە پێی دەوترێت ڕووناکیی جەمسەری باکوور، بە گشتیی لە وڵاتانی نزیک لە  جەمسەری باکووردا دەبینرێت، بەڵام ئەمجارەیان دیاردەکە لە زۆربەی وڵاتاندا دەبینرێت.