مەسک: تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکەی تێسلا لە لاس ڤێگاس کردەی تیرۆرستی بووە

پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی جۆری تێسلا لە بەردەم هۆتێلی ترەمپ، لە لاس ڤێگاس، کەسێک گیانی سپارد و حەوت کەسیش بریندار بوون.

ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکیی و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند 'تەقینەوەی ئۆتۆمبیلەکە لە لاس ڤێگاس، بەهۆی کردەی تیرۆرستی بووە."

لە ڕێگەی ئەکاونتی "X"ـی خۆیەوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆتۆمبیلەکەی تێسلا لە جۆری Cybertruck .

خاوەنی تێسلا لە پلاتفۆرمی "X"ـی خۆیدا نووسیویەتی "پێشتر شتێکی لەم شێوەیەمان نەبینیوە. دواتر، زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە."

پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند "بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە بەردەم هۆتێلی ترەمپ لە لاس ڤێگاس، کەسێک گیانی سپارد و لانیکەم حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون."

میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن پۆلیس بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکات و بە “ئەگەری هێرشێکی تیرۆریستی” دەزانێت.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment