نەخۆشخانەی هیوا: سێ پزیشک و نۆ کارمەندمان تووشی کۆرۆنا بوون
دۆخی تەندروستییان جێگیرە
K24 - سلێمانی
سێ پزیشک و نۆ کارمەندی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەموویان دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 18-6-2020) لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای کرد "سەرجەم تووشبووەکان کەرەنتینەکراون و تەنیا دووانیان پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی هەیە و هەموویان دۆخیان جێگیرە".
نەخۆشخانەکە هەروەها رایگەیاندووە؛ لە چوارچێوەی رێوشوێنی توندی خۆپارێزی، بەردەوام دەبێت لە خزمەتگوزارییەکانی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.
نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەیەکی 120 تەختی تایبەتە بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن. پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەپێی داتاکانی نەخۆشخانەکە، رۆژانە 300 نەخۆش سەردانیان کردووە، کە نیوەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی لەدژی شێرپەنجە روویان لە نەخۆشخانەکە کردووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا (کاتژمێر 03:37ـی پێنجشەممە) 2821 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، کە زیاتر لە نیوەیان و بەدیاریکراوی 1878 کەسیان لە سنووری سلێمانین، هەروەها تائێستا 124 کەس بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.