میدیایەکی نوێی کوردی بەزمانی عەرەبی دەستی بەوەشان کرد
سێشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2025، لە هەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی نوێی میدیایی بەناوی 'شەمس' دەست بەوەشان دەکات، کە بەرنامە و هەواڵەکانی بە زمانی عەرەبی و بە دیدێکی نوێ پێشکەش بە بینەران و بیسەران دەکات.
کەناڵی ئاسمانی شەمس تۆڕێکی پەیامنێرانی هەیە کە لە 20 وڵات ڕووماڵی ڕووداوە هەنووکەییەکان دەکەن، هەروەها جگە لە هەواڵە سیاسییەکان هەواڵەکانی ئابووری و وەرزشیش پیشکەشی بینەران دەکرێت.
کەناڵی ئاسمانی شەمس سەرنج دەخاتە سەر پرسی کورد و دیمەنێکی سیاسی نوێ لە گۆڕەپانی میدیادا دەخاتە ڕوو.
کەناڵەکە لە هەولێرەوە دەست بە پەخشەکانی دەکات و سیاسەتیی کارکردنیشی جەخت کردنەوەیە لەسەر پرسی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن.