بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: ساڵی ڕابردوو نزیکەی 10 هەزار ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمار کراون

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان

چوارشەممە، 08-01-2025، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوەکانی ساڵی 2024ی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاگەیاند.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ئاماژەی بەوە دا، کۆی ژمارەی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، 9 هەزار و 904 ڕووداو بووە، کۆی گشتیی داتاکانیش بەم شێوەیەن:

کۆی گشتیی ڕووداوەکان: 9904 ڕووداو

ڕووداوەکانی سووتانی پووش و پەڵاش: 4755 ڕووداو

سووتانی ئۆتۆمبێل: 594 ڕووداو

گیانلەدەستدان: 48 ڕووداو

خنکان لەناو ئاو: 94 ڕووداو

کۆی گشتیی ڕزگاردن: 478 ڕووداو

چالاکیی پشکنین: 85785 ڕووداو