نزیکەی سێ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاک کراوەتەوە
ساڵی ڕابردوو ، دوو ملیۆن و 965 ههزار و 922 مهتر دووجا زهوى، لە مین و تەقەمەنی هەرێمی کوردستان پاک کراوەتەوە.
پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، جەبار مستەفا، سەرۆکی گشتیی دەزگای کاروباری مین، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: "ملیۆنێک و 904 هەزار و 573 مەتر دووجا، بە ڕێژەی ٪66، لەلایەن دەزگای مین و 978 هەزار و 413 بەرێژەی ٪34 لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە، پاک کراوەتەوە.
جەبارمستەفا گوتیشی: " ٪72 زەوی هەرێمی کوردستان لە مین و تەقەمەنی پاک کراوەتەوە و تەنیا ٪28ـی ماوە."
ساڵی ڕابردوو چوار کەس بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە گیانیان سپاردووە و حەوت کەسیش بریندار بوون.