سەرۆکی حکوومەت رێگەی دووسایدی شێخان - باعەدرێ کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێگەی دووسایدی شێخان - باعەدرێ کردەوە

ئەوەی پێویستە بیزانیت:

- تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە 32 ملیار دینارە.

- درێژیی دووسایدەکە نزیکەی 9 کیلۆمەترە.

- پانیی هەر سایدێک 25 مەترە و لە یەک کاتدا توانای هاتوچۆی 4 ئۆتۆمبێلی هەیە

- بە درێژایی 6 هەزار مەتر گاردرێل بۆ رێگاکە دانراون. 

- بە درێژایی 500 مەتر 17 "بۆکس کەلڤەرت"ـی کۆنکرێتی بۆ رێگاکە دروست کراون. 

- سەرجەم کارەکانی هێڵکاری، نیشانەکانی هاتوچۆ و سیستەمی ڕووناکی بۆ کراون.

- رۆژی دووشەممە، 03ـی 11ـی 2025، بەردی بناخەی پڕۆژەکە دانراوە. 

- پێش وادەی خۆی و بە کەمتر لە ساڵێک پڕۆژەکە تەواو بووە.

- ئەم رێگایە هاتوچۆی نێوان شێخان و باعەدرێ کورتتر دەکاتەوە.

- دووسایدەکە رووداوەکانی هاتوچۆ لە دەڤەرەکە کەمتر دەکاتەوە.

- پڕۆژەکە قەزای شێخان بە لالش و هەرسێ ناحیەی (باعەدرێ، ئەتریش و قەسرۆک) پێکەوە دەبەستێتەوە.