جۆزیف عۆن بەسەرۆک کۆماری لوبنان هەڵبژێردرا
پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆزیف عۆن بەسەرۆک کۆماری لوبنان هەڵبژێردرا. بووە 14 سەرۆک کۆماری لوبنان.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی لوبنان، دوای خولی دووەمی هەڵبژاردن، جۆزێف عۆنی بە سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان هەڵبژارد.
عۆن، کە دەبوایە دوو لەسەر سێی دەنگەکانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، لە خولی یەکەمدا 71 دەنگی بەدەست هێنا؛ بەڵام لە خولی دووەمدا لە کۆی 128 دەنگ، 99 دەنگی بەدەست هێنا.