کونسوڵی فەڵەستین سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات

کونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر ئەرکەکانی کۆتایی پێهات و لەلایەن خۆیەوە سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێی دا.

 بارەگای بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوی کردووەتەوە، لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەزمی حزوری کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا کونسوڵی گشتی فەڵەستین کە بە بۆنەی کوتاییهاتن بە ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاسی پاڵپشتیی سەرۆک بارزانی کرد لەماوەی ئەرکی لە کوردستان، لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتی فەڵەستینی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێی دا.

هەر لەو دیدارەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی  ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.