سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون لە کونسوڵی نوێی ئێران دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و جەختیشیان لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر کردەوە.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە دیدارێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە و هاوکات بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.