سەرۆک کۆماری لوبنان: لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە

جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان
جۆزێف عۆن، سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان

دوای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی لوبنان، جۆزێف عۆن، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی سووپای لوبنان، بووە چواردەهەمین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و لە دوای هەڵبژاردنیشی گوتی: بەڵێن دەدەم بەزووترین کات کەسێکی شیاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بدۆزینەوە و ڕایبسپێرێن بۆ ئەم ئەرکە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی گەندەڵی و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەبینەوە.

پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆزێف عۆن، فەرماندەی باڵای سەربازیی سووپای لوبنان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، بووە چواردەمین سەرۆک کۆماری لوبنان.

دوای هەڵبژاردنی، جۆزێف عۆن گوتی: لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی لوبنان هەڵدەدەینەوە و هەمووان بەرامبەر یاسا یەکسان دەبین، دووپاتی لەوەشکردەوە کە رووبەڕووی گەندەڵی و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و تاوانی گەورە دەبنەوە.

جۆزێف عۆنی، سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان جەختی لەوە کردەوە ، پێویستە دەوڵەتی لوبنان لە دەستی داگیرکاری لوبنان دەربهێندرێت، گوتی: بەڵێن دەدەم ڕووبەڕووی هێرشەکانی ئیسرائیل ببینەوە لە باشووری لوبناندا.

سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان بەڵێنیدا بەشێوەیەکی خێرا و بە ڕاوێژکار لەگەڵ پەرلەمان، کەسێکی شیاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەستنیشان دەکەن.

جۆزیف عۆن سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی لوبنان گوتی: لەگەڵ حکوومەتی نوێ کاردەکەم  لەپێناو دروستکردنی پرۆژە یاسای نوێ، پێویستە یاسا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت و لەژێر هەموو هەژموونێک دەربچێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێریی تەواوی دامەزراوە دادوەرییەکان و پرۆسەکانی دادوەریی بکرێت.

جۆزیف عۆن سەرۆکی هەڵبژێردراوی نوێی لوبنان لە پەرلەمان ئاماژەی بەوە کرد، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی لوبنان هەڵدەدەنەوە و پابەندن بە میساقی نیشتمانی، هەروەها گوتی: پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت، سەرباری ئەوەی کۆمەڵێک بەرنامەی بۆ داهاتووی وڵاتەکەی خستە ڕوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە 31ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 کە دەسەڵات و  حکوومەتی میشێل عۆن خولی دەسەڵاتەکەی کۆتایی پێهات، تا ئێستا زیاتر لە 800 ڕۆژە پۆستی سەرۆکی وڵات بەتاڵ مابووەوە، ئەمڕۆ پەرلەمان دەنگیدا بە هەڵبژاردنی جۆزێف عۆن لەبری میشێل عۆن وەکو سەرۆکی وڵات.