دووکرێکار لە کەرکووک خنکان

دووکرێکار لە کاتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێ بوون لە کەرکووک، بەهۆی گیرخواردنیان و نەمانی ئۆکسجین، خنکاون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە ماڵپەڕی کوردستان24ی ڕاگەیاند، دوو کرێکارەکە سەرقاڵی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی کۆمەڵگەی  نیشتەجێ برایەتی ستی بوونی لە کەرکووک، بەهۆی گیرخواردنیان و نەمانی ئۆکسجین لەنێو ڕێڕەوی ئاوەڕۆکە خنکاون.

سەرچاوەکە گوتیشی: یەکێک لە کرێکارەکان فەهمی حەمەدعەلی تەمەن 42 ساڵ و ئەوی دیکەی ناوی گەیلان یونس تەمەن 33 ساڵە و تەرمەکانیان ڕادەستی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک کراوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment