کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا گەیشتە دەست هێزی پێشمەرگە

کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە پێداویستییەکان بەسەر بنکەکانی ئەسنادی دهۆک و سلێمانی دابەش بکرێن.

بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ 9ـی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، هاوکارییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە لایەن کۆڵۆنێل تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میرەی سەربازی کراوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، هاوکارییەکان بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، عمید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە وەرگیراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاوکاری و پێداویستیانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتیی بەسەر بنکەکانی ئەسنادی دهۆک و سلێمانی دابەش دەکرێن.

 
 

Fly Erbil Advertisment