بایدن هۆشداریی لە ڕق و بەکارهێنانی خراپیی دەسەڵات دەدات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری لە ڕق و بەکارهێنانی خراپی دەسەڵات دا لەو کاتەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە مەراسیمێکدا ئامادەبوون.

پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارێکدا کە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جیمی کارتەر کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراویش ئامادەی بوو، گوتی: ناکرێ ڕق و کینە هەبێت، ناشکرێت دەسەڵات خراپ بەکاربهێندرێت.

جۆ بایدن کە 20ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ پۆستەکەی ڕادەستی دۆناڵد ترەمپ دەکات، گوتی: ئێمە پابەندین بە ڕێگەنەدان بە ڕق و کینە، ناهێڵێن ئەوە وێنا بکرێت بە ئارامی، دەشڵێت: ڕووبەڕووی گەورەترین هەڵە دەبینەوە کە ئەویش خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە.