مارك كیمیت: سەربازە ئەمریکییەکانی نێو عێراق پشتیوانی لەو یەکانە دەکەن لە سووریا شەڕی داعش دەکەن

مارك كیمیت، جێگری پێشووی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا
مارك كیمیت، جێگری پێشووی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا

مارك كیمیت، جێگری پێشووی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بە کوردستان24ـی راگەیاند، کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق ئەو مانایە ناگەیەنێت ئەمەریکا تەواوی پشتیوانییەکانی لە عێراق دەبڕێت، چونکە رێكکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، دەشڵێت: سەربازە ئەمریکییەکانی نێو عێراق پشتیوانی لەو یەکانە دەکەن لە سووریا شەڕی داعش دەکەن.

مارك كیمیت ئاماژەی بەوەدا، ئەرکی ئەو سەربازە ئەمەریکییانەی لە عێراقن بۆ بەرگری کردن لەو وڵاتە نییە و ئەرکەکەیان کۆتایی هاتووە، بەڵكو بۆ پشتیوانیکردنی ئەو هێزانەیە کە لە سووریا شەڕی داعش دەکەن.

مارك كیمیت، جێگری پێشووی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی:"ئەو سەربازە ئەمەریکییانەی لە عێراقن، بەرگری لە عێراق ناکەن، ئەوان لەوێن بۆ پشتیوانیکردن لەو یەکەیە جێگیرکراون کە لە سووریا شەڕی داعش دەکەن، کەواتە ئەرکی سەربازانی ئەمەریکا بۆ بەرگری کردن لە عێراق کۆتایی هاتووە، ئەوان بۆ ئەو ئامانجە جێگیر نەکراون.

مارك كیمیت ئاماژەی بەوە کرد،  ئەوان بە تەواوی عێراق جێناهێڵن، دەڵێت: رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی داوای دابینکردنی هاوکاری ئەمنی دەکات، سەربازی شەڕکەریشمان جێگیر نەکردووە لە عێراق بۆ ئەوەی چالاکییان هەبێت، بە دڵنیاییەوە دەتوانین زانیاری هەواڵگری و لەڕێگەی ڕاوێژکارانەوە مەشقیان پێبکەین و لە ناو عێراق پشتیوانی ئاسمانییان بۆ دابین بکەین، لە کاتێکدا چەند هەزار سەربازێکمان هەیە کە زۆرینەیان لە باکوورن و بکشێندرێنەوە، ئەمە مانای ئەوە نییە ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبڕێت.